Hilmi Sever,Abdullah Shukur
12 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2019
ریکچاڤیک - AA
ھەڵبژاردەی تورکیا لە یاری چوارەمینی گرووپی H بۆ پاڵاوتنی ھەڵبژاردەکان بۆ پاڵەوانییەتی ئەورووپای ٢٠٢٠، بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئایسەلەند دۆڕا.
لە گێمی یەکەم و بە دیاریکراوی لە خولەکی ٢١ی یارییەکەدا ھەڵبژاردەی ئایسلەند لە رێگەی راگنار سیگوردسۆن گۆڵێکی بەرامبەر تورکیا تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی ٣٢ی یارییەکەدا، ھەڵبژاردەی ئایسەلەندا لە رێگەی یاریزان راگنار سیگواردسۆن گۆڵی دووەمی بەرامبەر تورکیا تۆمار کرد.
لە بەرامبەردا یاریزانی تورکیا، دۆروھان تۆکۆز لە خولەکی ٤٠ی یارییەکەداگۆڵی یەکەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمارکرد .
ئەنجامی کۆتایی یارییەکەش بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی ئایسەلند کۆتایی ھات.