Yunus Kaymaz,reva haci
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
له پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی جامی ئاسیای 2019 دا هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر 4-0 له ئیماراتی برده‌وه‌و به‌مه‌ش بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت.
له یاری پێش كۆتایی خولی پاڵه‌وانێتی جامی ئاسیای 2019 دا كه له یاریگای محه‌مه‌د بن زه‌ید ئه‌نجام درا، هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی قه‌ته‌ر و ئیمارات به‌ریه‌ك كه‌وتن.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 22دا بوعلام خۆخی گۆڵی یەکەمی بۆ قەتەر تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 37دا معەز عەلی گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 80 حەسەن هەیدوس گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ قەتەر تۆمارکرد، پێش ئەوەی یارییەکەش کۆتایی پێبێت له ده‌قه‌ی 90+3 دا حامد ئیسماعیل گۆڵی چوارەم و کۆتایی یارییەکەی بۆ قەتەر لێدا.
لە خولەکی 90دا ناوبژیوان ئیسماعیل ئەحمەدی لە هەڵبژاردەی ئیمارات بە کارت سوور کردە دەرەوە.
قەتەر گەیشتە یاری کۆتایی و لەوێشدا رۆژی یەکی شوبات رووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوە كه شه‌وی رابردوو به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ئێرانی بردبوویه‌وه.