Yusuf Alioğlu
10 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2026
یانەی گەڵاتاسەرای بۆ ٢٦ھەمین جار لە مێژوویی خۆیدا، بوو بە پاڵەوانی خولی سوپەر لیگ بۆ تۆپی پێی تورکیا.
لە خولی ٣٣ و کۆتا ڕکابەرییەکانی خولی سوپەر لیگ بۆ تۆپی پێی تورکیا، یانەی گەڵاتاسەرای لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئانتاڵیا سپۆرتی کرد.
ئەنجامی یارییەکەش بە ئەنجامی (٤-٢) لە بەرژەوەندی یانەی گەڵاتاسەرای کۆتاییھات.
بەمەش کۆی خاڵەکانی گەڵاتاسەرای لەم خولەدا، بۆ ٧٧ خاڵ بەرزبووە و بووە بە پاڵەوانی خولی سوپەر لیک بۆ تۆپی پێی تورکیا و توانی خۆی بگەیەنێتە خولی داھاتووی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
یانەی گەڵاتاسەرای یەک لەو یانانەی تۆپی پێی تورکیایە کە زۆرترین خولی سوپەری لیگی تۆپی پێی تورکیا بەدەستھێناوە بەوەی تا ئێستا بۆ ٢٦ جار بووەتە بە پاڵەوانی خولەکە و جامی خولەکەی بەرزکردووەتەوە.
دوای یارییەکەش ھاندەرانی یانەی گەڵاتاسەرای ڕژانە سەر شەقامەکان و دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بە بۆنەی ئەوەی یانەکەیان بوو بە پاڵەوانی خولی سوپەر لیگ بۆ تۆپی پێی تورکیا.