Enes Kaplan
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد، ١٥ هه‌زار مامۆستای دیكه داده‌مه‌زرێنن.
له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه: "ده‌مه‌وێت مژده‌یه‌كی زۆر گرنگ بده‌م به مامۆستایان و جیهانی په‌روه‌رده‌مان. به‌رده‌وامین له وه‌به‌رهێنان له ئایندهی توركیادا. له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی په‌روه‌رده‌یه‌كی كوالیتی به‌رزتر بۆ منداڵه‌كانمان، ١٥ هه‌زار مامۆستای دیكه داده‌مه‌زرێنین".