İsmail Kaya, Orhan Pehlül
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2021
ئادیامان – AA
دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و كاره زانستییانه‌ی له ئادیامان مێشی ناوچه‌یی جۆری bidessus anatolicus anatolicus دۆزرایه‌وه، دووه‌مین جۆری جیاوازی ئه‌و مێشهیش دۆزرایه‌وه و ناوی لێ نرا bidessus anatolicus adiyaman.
مامۆستا له په‌یمانگای كاهتا سەربە زانكۆی ئادیامان، دكتۆر گانی ئه‌رهان تاشار رایگه‌یاند كه bidessus anatolicus adiyaman درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو میلیمه‌تر ده‌بێت و له ئاوی سازگاردا ده‌ژی و نووسیوویه‌تی "ئه‌م جۆره مێشه له رێگای شیکردنەوەی مادده ئۆرگانییهكانی ئاوی سازگاره‌وه، سوود به سروشت ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه بشبنه سه‌رچاوه‌ی خۆراكی ئه‌و ماسییانه‌ی کە له‌نێو سیسته‌می ژینگه‌یی ئاودا ده‌ژین، پێشتر له ئه‌نجامی ئه‌و كاره زانستییانه‌ی ئه‌نجاممان دان جۆرێكی نوێمان به ناوی hydrochus adiyamanensis به جیهان راگه‌یاند. له رێگای ئه‌م كاره زانستییه‌وه توانیمان دووه‌مین مێش به جیهانی زانستی به ناوی ئادیامانه‌وه تۆمار بكه‌ین".
دكتۆر گانی ئه‌رهان تاشار سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی bidessus anatolicus adiyaman له گۆڤاری Zootaxa كه گۆڤارێكی كاریگه‌ر و متمانه‌پێكراوه له كه‌رتی سیسته‌ماتیكی گیانله‌به‌ران، جیهانیان له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره مێشه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
دكتۆر گانی ئه‌رهان تاشار به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا به گژوگیا و جۆراوجۆری گیانله‌به‌ری تایبه‌ت ده‌وڵه‌مه‌نده، ده‌ڵێت "له رێگای ئه‌م كاره زانستییه‌وه توانیمان بۆ دووه‌م جار ناوی گیانله‌به‌رێك به ناوی ئادیامانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆمار بكه‌ین. له ئه‌نجامی ئه‌و كاره زانستییانه‌ی تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجام دراون ده‌ركه‌وتووه وڵاته‌كه‌مان له رووی زیندهفرهیی گژوگیا و جۆراوجۆری گیانله‌به‌ری تایبه‌ت زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده. زۆربه‌ی ئه‌و كاره زانستییانهیش له‌لایه‌ن زانایانی بیانییه‌وه ئه‌نجام دراون. توێژه‌ره بیانییه‌كان تا نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، زۆر شوێنی وڵاته‌كه‌مان گه‌ڕاون و نموونه‌كانیان كۆ كردوونه‌ته‌وه و به بردنی ئه‌و نموونانه بۆ مۆزه‌خانه مێژوویی و سروشتییه‌كان، ناوبانگیان بڵاوبوونه‌ته‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی زانكۆكانمان ژماره‌ی توێژهرانیشمان زیادی كردووه. بۆیه ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره كاره زانستییانه بۆ توێژه‌رانی خۆمانه ره‌خساوه".