کەرکوک
سەرچاوەیەک لەھێزەکانی پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی " تەقینەوەکە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەڕێی دانانەوەی پێنج بۆمبەوە ئەنجامدراوە، تەقینەوەکان راستەوخۆ زیانی نەگەیاندووە بەبۆرییەکان بەڵام بەھۆیانەوە ماویەک ناردنی نەوتی ناوخۆی عێراق ڕاوەستا لە کێلگەکانی کەرکوک بۆ پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگەی سەلاحەدین".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد "چاککردنەوەی ئەو بۆرییە نەوتییە چەند ڕۆژێک دەخایەنێ بۆ ئەوەی نەوت بگاتە پاڵاوگە بێجی.