ئیستانبوڵ
لە یاری كۆتایی خولی پاڵەوانانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا گروپی (ب)دا گاڵاتەسەرای 1 - 0 لە ركابەرەكەی یۆڤانتس بردەوە.
گاڵاتەسەرای 1: 0 سەركەوت و خاڵەکانی كردە 7 و لە دوای ریاڵ مەدرید بە پلەی دووەم دێت و لە ناو 16 تیپی كۆتاییدا ماوە.
یۆڤانتۆس بەم دۆڕانەش، بە 6 خاڵ بوو بە سێیەم و مافی بەردەوامبوونی لە خولی ئەوڕوپای یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، بە دەست ھێنا.
دوای یارییەكە خۆشییەکی زۆر یاریگەی تورك تێلیكۆم ئارێنای گرتەوە.
دوای یارییەكە یاریزانان باوەشیان بە یەکدا كرد و پیرۆزباییان لە یەكتر كرد. ھەندێ لە هاندەران ھاتنە ناو یاریگەكە بەڵام لەلایەن ئاسایشەوە دەركران.
یارییەكە دوێنێ بە ھۆی بارینی بەفر دواخرابوو ئەمڕۆ ئەنجام درا، 37 ھەزار و 375 كەس ئامادەی بینینی یارییەکە بوون.