بەیروت
ھێرشەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری تەرابڵوس کراوەتە سەر بارەگایەکی حیزبوڵڵاو سێ کەس لەئەندامانی ئەو حیزبە کوژراون.
ھێشتا ھیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو ھێرشەی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی، ھێزە ئاسایشپارێزەکانی شاری تەرابڵوس رایگەیاند: ھەوڵی تەواو دەدەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی رووداوەکە.