کەرکوک
لەدوای تەقینەوەکە ھێزە ئەمنیەکان گومان دەکەن ئەنجامدەرەکەی لەماڵێکدا خۆی حەشاردابێ، بۆیە تەوقی چەند ماڵێکی ئەو ناوچەیان داوە.
تەقینەوەکە لەنزیک بینای (بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەرکوک) لەگەڕەکی تسعین روویدا.
سەرچاویەک لەپۆلیسی کەرکوک بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: بەر لەوەی تەقینەوەکە رووبدا ھێزەکانیان گومانیان لەشۆفێرو ئوتۆمبیلەکە ھەبووە، بەڵام بەر لەوەی بەری پێبگرن شۆفێرەکەی خێرا لەو ناوچەیە دوورکەوتووەتەوە.
لەئاکامی ئەو تەقینەوەیە چوار کەس برینداربوون.