Rawan Subhi Obaidullah
04 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2022
دهۆك - AA
هه‌نارى ئهرمشتێ له سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، بهبۆنەى تامه‌كه‌ى به‌ناوبانگه و خواست له سه‌رى زۆره و هاووڵاتیيهك ئاماژه به‌وه ده‌كات، دواى بارينى يه‌ك بۆ دوو باران تامى هه‌نار خۆشتر دەبێت.
جووتیارێکی دانیشتووی گوندی ئەرمشتێ لە سنووری ئیدارەی زاخۆ به ناوى وهليد محه‌مه‌د كه نزيكه‌ى هه‌زار دار هه‌نارى له‌ناو باخهكهيدا هه‌يه بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو دەڵێت "ئەم گوندە كه‌شوهه‌وا و خاكه‌كه‌ى زۆر باش و گونجاوه له چاو گوندەکانی دیکەی سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، هیچ کەسێک نییە لە کوردستان کە ناوبانگی هەناری ئەرمشتێی نەبیستبێت، خه‌ڵك له دهۆك، ئاكرێ، هه‌ولێر و چه‌ندين ناوچه‌ى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان دێن بۆ ئێرە و هه‌ناره‌كه‌ى ده‌كڕن و له‌به‌ر خواستى زۆرى هاووڵاتیيان و تامه خۆشه‌كه‌ى هه‌ر له‌ناو بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ساغ ده‌بێته‌وه".
زیاتر لە ١٢٧ باخی هەنار لە گوندى ئهرمشتێ هەیە و لەسەدا ٨٥ی زەوی گوندەکە كراوه به باخی هەنار كه جگه لە جۆرى هەناری ئەرمشتێ، هه‌ندێك جووتيار جۆرى هه‌نارى شارەبان و مەهداوی-یان چاندووە.
وهليد محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشتى جووتيارانی ناوچەکە بكات، ئه‌وا هاوشێوەی جووتيارانى هه‌ڵه‌بجه ساڵانه فێستیڤاڵی هه‌نار ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمدا، وەرزی پێگەیشتنی ھەنارە لە ھەرێمی کوردستان و جووتیاران دەست بە رنینەوەی بەرھەمی ئەو ساڵەیان دەکەن، ھەڵەبجە دیارترین ناوچەی ھەرێمی کوردستانە بۆ ھەنار، بەرھەمی ھەناری ئەو ناوچەیە لە ھەرێمی کوردستان تەنانەت لە عێراق و جیھانیشدا ناوبانگی خۆی ھەیە، نزیکەی ھەشت ھەزار و ٥٠٠ دۆنم باخی ھەنارى ھەیە و بەرھەمی ساڵانەی ئەو باخانەش مەزەندە دەکرێت بە نزیکەی ٣٠ ھەزار تۆن ھەنار کە بەشێکی باش لە پێداویستییەکانی ناوخۆی پارێزگاکە و بەشێکی ھەرێمی کوردستان دابین دەکات.
لە گوندی ئەرمشتێ بازاڕێکی بچووک کراوەتەوە و به درێژايى وه‌رزى زستان هەنار و به‌رهه‌مى ناوخۆيى ده‌فرۆشرێت، سه‌باح عه‌لى يهكيك له‌و هاووڵاتیيانه كه له دهۆكه‌وه هاتووه بۆ كڕينى هه‌نارى ئهرمشتێ، ئه‌و بۆ ئاژانسى ئانادۆلو گوتی: "بۆ من هه‌نارى ئهرمشتێ تامێكى جياوازه، بۆيه به‌رده‌وام دێم و ئه‌م جۆره هه‌ناره ده‌كڕم، به بۆچوونى من چه‌ند باران ببارێت و كاتێک بارانێك يان دوو باران ده‌بارێت و به‌رهه‌مى هه‌نارى دواى بارانه‌كه دێته بازاڕ، تامى خۆشتره، به‌رهه‌مى ناوخۆيى وه‌كو ترێ، هه‌نار، سێ‌و و كۆله‌كه حه‌زم لێيه".
بەپێى ئامارى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتىی كشتۆكاڵى پارێزگاى دهۆك ساڵانه نزيكه‌ى سێ هەزار و ٦٠٠ تۆن هه‌نار له سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌رهه‌م دێت و بەرهەمی هەناری ئەرمشتێ لەنێوان ٣٠-٤٠ تۆن ده‌بێت.
04.12.2022 بارانی پاییز تامى هه‌ناری ئهرمشتێ خۆشتر دەکات
هه‌نارى ئهرمشتێ له سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، بهبۆنەى تامه‌كه‌ى به‌ناوبانگه و خواست له سه‌رى زۆره و هاووڵاتیيهك ئاماژه به‌وه ده‌كات، دواى بارينى يه‌ك بۆ دوو باران تامى هه‌نار خۆشتر دەبێت.