26 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2022
دهۆك-AA
به مه‌به‌ستى پشتيوانيكردن لە به‌رهه‌مى ناوخۆيى و كارى ده‌ستى، له ژێر چاودێرى سه‌رپه‌رشتیارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، گوهدار شێخۆ، بۆ يه‌كه‌مين جار له پردى ده‌لال بازاڕێكى كارى ده‌ستى ناوازه كرایه‌وه كه له قوناغى يهكهمدا ٣٤ كارساز به‌شداربوون.
كچێكى به‌شداربووى بازاڕەکە به ناوى نوريا عیسمه‌ت كه ماوه‌ى ٢٠ ساڵه کاری به‌رگدوورین دەکات، باسی له‌وه‌کرد، پێشتر له وڵاتى توركيا فێرى ئه‌م پيشه‌يه بووه و بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "من كارى نه‌خشاندن ده‌كه‌م، بهرگدrووم، ئه‌م بازاره بۆ ئێمه گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ى زياتر بناسرێم، ئێمه زۆر هيلاك ده‌بين به کاری نه‌خشاندن، هه‌ندێك جۆرى گۆره‌وى هه‌يه زياتر له دوو هه‌فته پێوه‌ی سەرقاڵ ده‌بين تا ته‌واوی ده‌كه‌ين، هه‌روه‌ها جارى وا هه‌يه زياتر له مانگێك تاوه‌كو بلوزێك ته‌واو ده‌كه‌ين".
مه‌وال حاجى زياتر له پێنج ساڵه پهيمانگاى ته‌واو كردووه و پيشه‌ى كارى ده‌سته، بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م بازاڕانه به‌رده‌وام بكرێنه‌وه ده‌بێته هۆى کردنەوەی دهرگایەک بۆ بژێوى ژيانمان كه من و خۆشكه‌كه‌م پێكه‌وه کار ده‌كه‌ين، من کاری ئێكسسوارات ده‌كه‌م هه‌ر چی کاری جوانكاریی بێت من ده‌یزانم".
- "له قوناغه‌كانى داهاتوودا بازاڕه‌کە بەرەوپێش دەچێت"
به‌رێوه‌به‌رى گه‌شتوگۆزارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، چيا ئه‌مين به ئاژانسى ئانادۆڵوی رایگەیاند، كابينه‌ى نۆيهمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرنگيیه‌كى زۆر ده‌دات به كه‌رتى گه‌شتوگۆزارى، ئێمه‌ش ئه‌م بازاڕه‌مان له پردى ده‌لال کردووەتەوە كه شوێنێكى گەشتیاریی و شوێنهوارييه، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شتياران زياتر ئاشناى به‌رهه‌مى ناوخۆيى خه‌ڵكى زاخۆ ببن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "راسته ئه‌مه يه‌كه‌مين جاره ئه‌م بازاڕه دهكهينهوه، به‌ڵام بۆ ساڵانى داهاتوو ده‌بێته كولتوورێک لە زاخۆ، بۆ ئه‌م جاره ١٢٠ پیشه‌وه‌ر داوايان كرد به‌شدار بن له بازاڕه‌كه‌دا، به‌ڵام ئێمه رێگامان دا به به‌شدارىی ٣٤یان، بهنيازين بۆ مانگى داهاتوو به‌شداریی بە ئەوانەی دیكه بكه‌ين، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه له قوناغه‌كانى داهاتوودا بازاڕه‌کە بەرەوپێش دەچێت".
زاخۆ ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگای دهۆك، له ساڵی ١٨٦ههوه بووه‌ته قه‌زا، رووبه‌ره‌كه‌ی ١٢٩٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار كه‌سه، جگه له‌و ژماره‌یه، ٩٠ هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری تێدا ده‌ژی و ساڵی رابردوو بەبڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرایە ئیدارەی سەربەخۆ.