Serhat Zafer
05 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2022
سیواس - AA
لە شارۆچکەکانی ئیمرالی و کۆیوڵهیسار سەربە پارێزگای سیواس، بەفر بەرزاییەکانی سپی کرد.
دوێنێ تاوەبارانێکی بەهێز رووی لەو دوو شارۆچکەیە کرد، بەڵام لە ناوچە بەرزەکاندا بووە بەفر.
لە گوندەکانی کاساپلار، کارالار و کاراپناری سەربە شارۆچکەی ئیمرالی، بەفر بەرزاییەکانی سپی کرد.
موختاری گوندی کاساپلار، گولئاغا توران لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە لە مانگی ئایاردا لەگەڵ بارینی بەفرەکەدا، هەوا سارد بووە و لە شەواندا پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن.
- کوێستانی ئەغریچیمەن بە بەفر داپۆشرا
لە شارۆچکەی کۆیوڵهیسار، کوێستانی ئەغریچیمەن بەتەواوی بەبەفر داپۆشراوە.
لە وەرزەکانی بەهار و هاویندا کەسانێکی زۆر سەردانی ئەم کوێستانە دەکەن، بەڵام ئێوارەی دوێنێ بەهۆی شەپۆلێکی بەفربارینەوە کوێستانەکە بە بەفر داپۆشرا و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین.