İlhami Erkılıç
10 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2022
ئەرزەڕۆم - AA
بههۆی سەختی رەوشی کەشوهەواوە، رێگاوبانی هەزار و ٣٦ ناوچهی نیشتهجێبوون له پارێزگاكانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەردەخان، ئیدر و ئاگری ناوچەی ئانادۆڵوی رۆژهەڵات رۆژهەڵاتی تورکیا بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
لە ئەرزەڕۆم بەهۆی بەردەوام بارینی بەفر لە دوو رۆژی رابردوودا، کاریگەری نەرێنی لەسەر رێگاکانی هاتوچۆ دروست کردووە.
لە پارێزگاکە کە بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکان کاریگەر بوو، رێگاوبانی هەزار و ١٠١ ناوچە بەڕووی هاتوچۆدا داخرا.
تیمە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان.
لەلایەکی دیکەوە لە هەریەکە لە پارێزگاکانی قەرس ١٣٢ ناوچە، ئەردەخان ٥٦ ناوچە، ئیدر ٢٥ ناوچە و ئاگری ٥٢ ناوچە بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگەی هاتوچۆ بەروویدا داخرا.
تیمە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ کردنەوەی رێگاکان.