Muhammed Gencebay Gür
10 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2022
ئیستانبوڵ – AA
به‌فر به‌شێوه‌ی ناوبڕ له ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی شاری ئیستانبوڵ ده‌بارێت.

ماوه ماوه به‌فربارین له ناوچه‌كانی بهیكۆز، عومرانییه، چه‌كمه‌كۆی و سانجاقتهپه له به‌ری ئاسیا و ناوچه‌كانی باشاكشههیر، ئه‌ییوب، زه‌یتینبورنو و ئارناڤوتكۆی له به‌ری ئه‌ورووپای شاره‌كه ده‌بارێت.
له‌و شوێنانه‌ی به‌فر باریووه كه‌ناری رێگاكان و سهرئۆتۆمبێلهكان سپی‌پۆش بوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی ئاماری هاتوچۆی گه‌وره‌شاره‌وانیی ئیستانبوڵ له كاتژمێر ٠٧:٣٠هوه چڕیی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له سه‌رتاسه‌ری شاره‌كه له‌سه‌دا ٣٠ بووه.