Abdullah Söylemez
07 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2021
ئاگری – AA
بەرزاییەکانی چیای ئاگری سپی پۆش بوو.
شارەکە کە ماوەیەکە بەشێوەیەکی پچڕپچڕ بارانی بەسەردا دەبارێت، بە تایبەتی لەو شوێنانەى كە لە ئاستی دەریاوە بەرزن، بەفربارین شوێنی بارانەکەی گرتەوە.
لەگەڵ بەفربارین، چیاکانی ئاڵاداغلار کە سێ ھەزار و ٥٠٠ مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزن و دەکەونە نێوان پارێزگاکانی ئاگری و وان، سپی پۆش بوو.
شوانەکان لە کوێستانەکانی سینەک بەبێ ئامادەکاری کەوتنە ژێر کاریگەریی بەفر بارینەکە.
سەرەڕای سەرما و سۆڵەکەی دوای بەفرەکە، شوانەکان بەردەوام بوون لە لەوەڕدانی ئاژەڵەکانیان.