Cüneyt Çelik
01 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2022
قەرس - AA
لە قەزای سەلیم سەربە پارێزگای قەرس باکووری خۆرھەڵاتی تورکیا، گورگێک بیندرا کە لە زەوییەکی بە بەفر داپۆشراودا بە دوای خواردن دەگەڕێت.
بەھۆی سەختی و درێژی وەرزی زستان لە پارێزگاکەدا، پرۆسەی دەستکەوتنی خۆراکی لەلایەن ئاژەڵە کێوییەکانەوە قورس کردووە.
کاتێک کە ئاژەڵەکان لە چیاکان و گوندەوارەکان خۆراک نادۆزنەوە، ناچار دەبن بێنە ئەو ناوچانەی کە مرۆڤی تیادا نیشتەجێبووە.
گورگێک کە تا گوندی کەکەچ ھاتبوو، بۆ ماوەیەک لەو دەشتاییەدا بەدوای خواردندا دەگەڕا.
گورگەکە ئەو راوەی کە دەیویست بە دەمی گرتی و بەرەو شوێنی ئارام گەڕایەوە.