Günay Nuh,Rewa Mahmut Hasan
13 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2017
ئەردەخان - AA
دەریاچەی چڵدر کە دووهەمین دەریاچەی گەورەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵوە، لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا، بەشێکی زۆر سەر دەریاچەکە دەیبەستێت و ئەمەش دیمەنێکی جوان و سەرنجراکێش دەداتە ناوچەکە.
دەریاچەی چڵدر کە دەکەوێتە نێوان سنووری شارەکانی ئەردەخان و قەرس، لەدوای دەریاچەی وان، دووهەمین گەورەترین دەریاچەی ناوچەکەیە.
رووبەڕەکەی ١٢٣ کم و ٤٢ مەتر قوڵ و هەزار و ٩٥٩ مەتر لەئاستی رووی دەریاوە بەرزە، ئێستا بەهۆی سەرماو سۆڵەوە، بە ئەستووری ٣ سم سەهۆڵ بەستوویەتی.
بەشێک لە هاووڵاتیان بەمەبەستی راوەماسی کونی بچکۆڵە لە سەر سەهۆڵی دەریاچەکە دروست دەکەن.
رفات ڤارال هاووڵاتییەکی ناوچەکەیەو ئاماژە بەوە دەکات ئەو هەمیشە حەزی بە سەردانکردنی دەریاچەکە هەیە و دەڵێت، "ئەمڕۆ دیمەنێکی جوان هەیە، دەبێت وێنە بگرین".