Sayim Harmancı,Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2017
هەکاری - AA
خلیسکێنە لەسەر بەفرلە تورکیا لەرێی فیدراسیۆنی تایبەت بەو وەرزشەوە، پەرەدەسێنێت و وەرزشوانانی ئەو بوارە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پلەی بەرز لە پێشبرکێکاندا کە بڕیارە لە کانوونی یەکەم و دووهەم و شوباتی ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
وەرزشوانانی تیمی خلیسکێنەی یوکسەکۆڤا کە تائێستا خاوەنی ٣٢ مەدالیان لە ساڵانی رابردوودا، لەئێستادا لە کەشوهەوایەکی تەماوی زۆر ساردا، لەگوندی گوچلو رۆژانە بۆ ماوەی ٥ سەعات مەشق دەکەن.
راهێنەری خلیسکێنەی سەربەفر لە یوکسەکۆڤا بەناوی بایرام ئۆنەر لەلێدوانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات ئەم وەرزە بەفر درەنگ کەوت، بەڵام سەرەڕای ئەوە کارەکانیان زۆر بووەو بەردەوامن.
ئۆرەن ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان زۆر بەباشی خۆیان ئامادە کردووە بۆ پێشبرکێکان و گوتی: "دوای سێ رۆژ ئاماده‌كاری، به‌تیمێكی 13 یاریزانییه‌وه بۆ پاڵه‌وانێتی K1 ده‌چینه ئه‌رزڕووم. ساڵی رابردوو سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا و 32 مه‌دالیامان برده‌وه. یاریزانه‌كانمان له‌سه‌ر ئاستی جیهانیشدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆماركردووه. باوه‌ڕم وایه ده‌توانین سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌ده‌ستبهێنین. به‌شانازییه‌وه نوێنه‌رایه‌تیی گه‌ل و وڵاتمان ده‌كه‌ین".
ئۆرێن به‌م جۆره باسی له كاره‌كانیان كرد، "ئینشائه‌ڵڵا به‌ری ئه‌م ماندووبوونانه له پێشبڕكێكاندا ده‌بینن. ئه‌مساڵ به پێداویستیی زۆر كوالیتی به‌رز راهێنانمان ئه‌نجامداوه. خاوه‌نی باشترین پێداویستییه‌كانی خلیسكێنه‌ی سه‌ربه‌فری جیهانین. پارێزگا و قایمقامیه‌ت و شاره‌وانی پشتگیریی زۆریان كردووین. ئه‌و شوێنه‌ی راهێنانه‌كانی تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ین، نزیكه‌ی دوو هه‌زار مه‌تر له‌ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه. ماوه‌ی مانه‌وه‌ی به‌فر تێیدا زۆر درێژه. ده‌توانین 5 بۆ 6 مانگ راهێنان ئه‌نجامبده‌ین".
بێریڤان كارتاڵ كه یه‌كێكه له یاریزانه‌كان، له‌باره‌ی كاره‌كانیانه‌وه گوتی، "ئامانجمان نوێنه‌رایه‌تیكردنی توركیایه له ئۆڵۆمپادهكاندا و شه‌كاندنه‌وه‌ی ئاڵاكهمانه. یاریزانی هەڵبژاردەی باشمان هه‌یه. زۆرترینیان لێره پێده‌گه‌ن. هه‌ستێكی خۆشه له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا كاربكه‌ین".