Dlshad Saifaalddin Ahmed
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2018
سلێمانی - AA
كامەران عەلی نامیق تەمەن 47 ساڵان دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامییەكانی زانكۆی سلێمانی ـ یە ، ئەو لە ساڵی 1993 ەوە لە رێكخراوێكی جیهانی لە بواری مین و تەقەمەنی MAG لە هەرێمی كوردستان كاری كردووە وە كارمەند و مامۆستا و سەرپەرشتیار، دوای 10 ساڵ كاركردن لە ساڵی 2003 و لەكاتی ئەركەكەیدا و پاكردنەوەی ناوچەی لەیلان لە كەركووك لە مین و تەقەمەنی، بەهۆی تەقینەوەی مینێكەوە هەردوو دەستی لەدەستداوە و بەو هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت مانگ لە نەخۆشخانە و ماڵەوە كەوت و چارەسەری پزیشكی بۆ دەكرا.
ئەو رووداوە نەبووە هۆی پەكخستنی كاروبارەكانی ژیانی كامەران عەلی، دوای سارێژبوونی برینەكانی و هەستانەوەی لەو رووداوەی بەسەریدا هات، گەڕایەوە سەر پیشەكەی پێشتری و لە یەكێک لە خوێندنگە ئایینییەكانی شاری سلێمانی وەك مامۆستا و پاش چەند ساڵێك بوویە سەرپەرشتیار، ماوەی 10 ساڵیشە وەك پێشنوێژ لە مزگەوتی حاجی جەمال فەرەج لە شەقامی سەهۆڵەكەی شاری سلێمانی دەوام دەكات و لەمانگی رەمەزاندا جگە لە ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان، شەوانە نوێژی تەراویح و گوتاری ئایینی بۆ ئامادەبووانی مزگەوتەكەی دەدات.
ئەم مامۆستا ئایینیە سەرەڕای لەدەستدانی دەستەكانی و ئەو روداوەی بەسەری هاتووە، بەڵام كەسێكی ئارام و لەسەرخۆیە و سوپاسی خودا دەكات لەسەر ئەو بەخششانەی پێی بەخشیوە، داواش لە هەموو ئەو كەسانە دەكات بەهۆی روداوێكەوە تووشی كەمئەندامبوون و كێشە دەبنەوە، ئارام بگرن و لە ژیان بێ هیوا نەبن.
مامۆستا كامەران عەلی لە بارەی ژیانی خۆیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "بۆ ماوەیەك لە رێكخراوی MAG كارم كرد لە پاكسازی مین و تەقەمەنیدا..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.