Hemin Hüseyin
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
هەولێر - AA
دەزگای ئافادی تورکی سەبەتەی خۆراکی بەسەر ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر دابەشکرد.
لە بارەگای مانگی سووری عێراقی بە ئامادەبوونی هەریەک لە پارێزگاری هەولێر، نەوزاد هادی و سەرۆکی دەزگای ئافاد، مههمهت گوللوئۆغڵو و کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، هاکان کاراچای سەبەتەی خۆراک بەسەر زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس دابەشکرا.
پارێزگاری هەولێر، نەوزاد هادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "بە درێژایی مانگی رەمەزان هەڵمەتێکی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک دەستیپێکردووە، هەم لە مووسڵ و هەم لە هەولێر کە لە مووسڵ ١٨ هەزار سەبەتە دابەشکراوە و لە هەولێریش ١٠ هەزار سەبەتە دابەشکراوە و لە لایەن مانگی سووری عێراقی، دەزگای ئافاد و مانگی سووری تورکی، مانگی سووری قەتەری و دەزگای خێرخوازی بارزانی کە بە درێژایی یەک مانگی رابردوودا بە بەردەوامی یارمەتییەکان دابەشکراون".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.