Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2018
كه‌ركووك - AA
دانیشتوانی گوندی گازوهشانی كه‌ركووك، به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه كه ماوه‌ی سێ رۆژه به‌رده‌وامه رووبه‌ڕووی لافاو بوونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیه‌وه گوازرانه‌وه بۆ شوێنێكی ئارام.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی كه‌ركووك، ساڵح محه‌مه‌د به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ دروستبوونی لافاو تیمه‌كانی بهرگرژی شارستانی ده‌ستیان به كار كرد و سه‌ركه‌وتووبوون له رزگاركردنی 83 كه‌س له گوندی گازوهشان. ئه‌و ئاوه‌ی له باكووری گونده‌كه كۆببووه‌وه به ئامێری هه‌ڵكه‌ندن رێی بۆ كرایه‌وه و بڵاوه‌ی پێكرا".
مقدم ئیحسان سه‌تار له فه‌رمانده‌یی هێزی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، رایگه‌یاند: "هاوكاری تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بووین له رزگاركردنی ئه‌و خێزانانه‌ی له گونده‌كه‌دا گیریانخواردبوو. به ئۆتۆمبێله‌كانمان خێزانێكی زۆرمان له گونده‌كه دوورخسته‌وه".
كامه‌ران ته‌حسین كه یه‌كێكه له دانیشتوانی گونده‌كه، باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر گونده‌كه‌یان گه‌یشتووه و، گوتی: "كاته‌كانی شه‌و كه‌وتینه ژێر ئاو، ئه‌وه‌ی ته‌نیا مایه‌ی دڵنه‌واییه ئه‌وه‌یه كه زیانی گیانیمان نییه".