Göksel Cüneyt İğde
03 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
ئاگری - AA
تیمەکانی شارەوانی ئاگری بەردەوامن لە کردنەوەی رێگای گوند و کێڵگەکان.
لەم نێوەندەشدا دوای دوو رۆژ کارکردن توانیان رێگای گوندەکانی ئەسکیسو، ئاکتارلا، بەزیرهانە، ساریبیك و ئۆرمەلی بکەنەوە کە دەکەونە ناوچەیەکی شاخاوییەوە و نزیکەی دوو هەزار و 200 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزن.
ئێمرا ئاربای یەکێکە لە کارمەندانی تیمەکانی شارەوانی و لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "ماوەی شەش مانگە سەرقاڵی کردنەوەی رێگای گوند و ناوچە دوورەدەستەکانن".
ئاربای ئاماژەی بەوەشدا کە لە بەرزاییەکاندا ئەستوری بەفرەکە دەگاتە نزیکەی سێ مەتر، باسی لەوەش کرد کە بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفر و دروستبوونی تەمەوە رێگای ناوچە شاخاوییەکان زووزوو دادەخرێن و تیمەکانی شارەوانیش بەردەوام سەرقاڵی کردنەوەی رێگاکانن. بەتایبەت بۆ ئەوەی لەکاتی رووداو و نەخۆشیدا تیمەکانی تەندروستی بەزوویی بگەنە گوندەکان و قوتابیانیش رێگای چوون بۆ قوتابخانەیان لێنەگیرێت، تیمەکان بەدرێژایی زستان لە کاردان.