Ali Makram Ghareeb
20 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2023
کەرکووک-AA
لە شاری کەرکووک، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و دەستپێکی وەرزی بەهارەوە ئاهەنگ ساز کرا.
هاوشێوەی ساڵانی رابردوو ئەمساڵیش ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کەرکووک لە قەڵای مێژوویی شارەکە و پارکی بابەگوڕگوڕ بەشداری ئاهەنگەکانی نەورۆزیان کرد.
یەکێک لە بەشداربووانی ئاهەنگەکان بەناوی موحسین سەعید لە لێداونێکیدا بۆ پەیامنێری ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە زۆر دڵخۆشە بە بەشداری کردنی لە ئاهەنگەکان و نەورۆزی بە "جەژنی دۆستایەتی و برایەتی" ناوبرد، هیواشی خواست ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشەویستی بۆ کەرکووک و هەموو جیهان.
جێی ئاماژەیە هاوشێوەی کەرکووک لە شار و شارۆچکە جیاجیاکان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاهەنگی جۆراجۆر گێڕدرا.