Sarmand Hameed
27 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2023
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی داوای کرد هەمووان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له گه‌ردن ئازادی و پێکهاتنه‌وه و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تیایدا به گه‌رمی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی له ته‌واوی موسڵمانان له هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کردووە و هیوای خواستووە هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر ببەن.
لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه".
هەر لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە "گه‌لی کوردستان له هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌یه جه‌ژن بکه‌نه ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی، تا هه‌موومان پێکه‌وه بتوانین به‌ره‌و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌نگاو بنێین. با هه‌موو لایه‌ک به‌پیر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌وه بچین".