Abdullah Abdulmanaf Shukur
01 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2022
ھەولێر - AA
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سبەی شەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان لە رایگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە " بەپێی بەڵگەی شەرعی و زانستی، سبەی شەممە (٢ی نیسان/ ئەپرێلی ٢٠٢٢) یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە".
لە راگەیەندراوەکەی لیژنەی بینینی مانگ ھاتووە:
"لەبەر ھەبوونی بەڵگەی شەرعیی پێویست، دەرکەوت مانگ لە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بینراوە، بۆیە لیژنەی باڵای بینینی مانگ رایدەگەیەنێت کە سبەی شەممە (٢ی نیسان/ ئەپرێلی ٢٠٢٢) بەرامبەرە بە (١ی رەمەزانی ساڵی ١٤٤٣ی کۆچی) یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە" .
ھاوکات وەقفی سوننەی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و تێدا رایگەیاند کە سبەی رۆژی شەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
پێشتریش سعودیە بینینی مانگی لە وڵاتەکەی راگەیاند و سبەینێی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد.