Adham Kako,Levent Tok,Muhammet Ali Kemal
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
غوتەی خۆرهەڵات/ئەنقەرە- AA
لەئەنجامی زیاتر لە ٣٠٠ هێرشی هێزەکانی سەربە رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر ناوچەی غوتەی گەمارۆدراو، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٨یان هاووڵاتی سڤیلن و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە دیمەشق، رژێمی ئەسەد لەدوێنێ نیوەڕۆوە هێرشی چڕی بۆ سەر هەریەک لەناوچەکانی عەربین، مەدیەرە، میسرابە، دوما، سەقبە، کەفر بەتنا، مەرج و خارستا لە غەوتەی خۆرهەڵاتی سەربە دیمەشق، دەستپێکردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەش کە لە ناوەندی میدیای غوتە کە پەیامنێرە لۆکاڵەکانی غەوتەی خۆرهەڵات درووستیان کردووە، وەرگیراون لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هێزەکانی سەربە رژێم ٥٠ هێرشی ئاسمانیی و زیاتر لە ٢٥٠ جار تۆپبارانی ناوچەکەیان کردووە.
ناوەندەکە باسی لەوەشکردووە کە هێرشەکان درێژەیان هەیە و راشیگەیاندووە 'لەئەنجامی هێرشە چڕ و پڕەکاندا لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٨یان هاووڵاتی سڤیلن و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون''.