21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2017
نەینەوا ــ AA
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند كە لەو كاتەی لە ١٩ی مانگی شوباتی رابردوو، ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشی راستی مووسڵ دەستی پێكرد تا ئێستا، ٧٩٩ هەزار مەدەنی ئاوارەبوون.
لە بەیاننامەكەدا كە وەزارەتەكە بڵاوی كردووەتەوە ئاماژەی بەوە داوە كە ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشی راستی مووسڵ ئاوارە بوون، گەیشتووەتە ٧٩٩ هەزار كەس.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە كە لە ریگەی دابین كردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیان، هەوڵەكانیان زیاتر بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی بەشی راستی مووسڵ بخەنە گەڕ.
هاوكات ئەفسەر لە سوپای عێراق، نەقیب جەبار حەسەن رایگەیاند كە ٣٦٠ مەدەنی دیكە لە دەورووبەری مزگەوتی نوری لە ناوچەی مووسڵ كۆن ئاوارەبوون.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، جەبار حەسەن گوتی: "هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئەو مەدەنیانەیان بۆ ناوچە ئارامەكانی دەرەوەی ناوچەی مووسڵی كۆن گواستووەتەوە".