Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
06 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2016
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ مسوڵمانه ئه‌مریكییه‌كاندا هاوههڵویسته به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌یانه‌وێت دابه‌شكاری بكه‌ن، ئازادییه‌كانی ئایین یان مافه‌كانی هاووڵاتی بوون سنووردار بكه‌ن.
به‌بۆنەی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراک ئۆباما، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له واڵا كردنی ده‌رگاكانی به‌ڕووی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كاندا و ده‌ڵێت: "له پال مسوڵمانانی ئهمریكادام به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی دابه‌شمان ده‌كه‌ن، ئازادی بیروباوه‌ڕ و مافی هاووڵاتی بوونمان سنووردار ده‌كه‌ن".
ئۆباما باس له‌وه ده‌كات كه موسوڵمانان ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مریكا هه‌بووه و ده‌ڵێت: "پێویسته ئه‌مریكا كاری زیاتر بكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ست توندوتیژی هه‌ڵاتوون و ئاواره بوون. ئه‌و ملیۆنان كه‌سه‌مان له‌بیرناچێت كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه ده‌ربه‌ده‌ر بوون. ئه‌م كاته پیرۆزه، به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش وه‌بیرده‌هێنێته‌وه بۆ پاریزگاری كردن له شه‌ره‌فی هه‌موو مرۆڤێك".
هاوكات ئۆباما جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌تاسه‌وه دووباره چاوه‌ڕوانی مسوڵمانان ده‌كات به‌بۆنه‌ی ره‌مه‌زانه‌وه سه‌ردانی كۆشكی سپی بكه‌ن.