Sidar Can Eren
09 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2021
دێرسم – AA
ژماره‌یه‌كی زۆر له له‌قله‌قه‌كان كه ساڵانێكی دوورودرێژه هێلانه‌یان له‌سه‌ر ستوونه كاره‌بایییه‌كان و میچی خانووی هاووڵاتییان له گوندی كوشچو سه‌ر به قه‌زای مالازگیرت'ی پارێزگای دێرسم كردووه، بووه‌نه‌ته جێی سه‌رنجی گوندنشینان.
قه‌زای ماڵازگیرت به سروشتی دهستلێنهدراو، شوێنه‌واره مێژوویییه‌كان و بوونی گیانله‌به‌ره كێوییه‌كان تیایدا هه‌ر وه‌رزه و به جۆرێك خۆی ده‌نوێنێت.
به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م قه‌زایه به گژوگیا و جۆره‌كانی باڵنده به‌هۆی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه و هه‌بوونی خۆراكه‌وه له مانگی ئادار تاكوو ئهیلوول میوانداری هه‌زاران له‌قله‌ق ده‌كات.
له‌قله‌قه‌كان كه به لقی داره‌كان هێلانه‌یان دروست كردووه، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هێلكه‌كانیان تروكاندوون. به‌مه‌یش ژماره‌ی له‌قله‌قه‌كان زیادی كردووه و له ئێستادا له هه‌وڵدان به‌چكه‌كانیان فێری فڕین بكه‌ن.
سوله‌یمان ئۆنجو كه یه‌كێكه له دانیشتووانی گونده‌كه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵّوی رايگه‌یاند "كه به‌هاران له‌قله‌قه‌كان دێنه ئێره، خه‌ریكه له خۆشیان باڵ ده‌گرن. ناوی گونده‌كه‌شمان بۆیه ناوی كوشچویه 'به واتای باڵندهدۆست دێ'، چونكه كاتی خۆی زۆر جۆر باڵنده‌ی لێ ژیاون".