Fırat Taşdemir
14 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا له ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٠٨:٠٠ه‌وه رێگری له هاتنی ئه‌و گه‌شتیارانه‌دا ده‌كات كه له ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، فه‌ڕه‌نسا، نه‌مسا، نه‌رویج، دانمارك، سوید، به‌لجیكا و هۆڵه‌نداوه دێن.
رێنمایینامهكه كه واژووی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵوی به‌سه‌ره‌وه‌یه، له میانی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩) بڵاوكراوه‌ته‌وه و گه‌شتكردنی له‌و وڵاتانه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ توركیا راگرتووه. رێنمایینامهكه بۆ ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌وانه كراوه.
له رێنمایینامهكهدا ئاماژه به‌وه دراوه كه له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه‌ی زانستی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه به خێرایی له ئه‌ورووپا به تایبه‌ت ئیتاڵیا ئه‌م بڕیاره دراوه. تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چوونه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاتانه له توركیاوه بۆ وڵاته‌كانیان به هیچ شێوه‌یه‌ك سنووردار نه‌كراوه. به‌ڵام گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی توركیا بۆ ئه‌و وڵاتانه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگیراوه.