Fakhradin Ibrahim Mohammad
06 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا.
بە پێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، "تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ دانیشتووی کامەرانی سیتی لە شاری ھەولێر بووە و دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا".
كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ نۆزدە كەس و ژمارەی تووشبووانیش، گەیشتووەتە هەزار و ٨٩ كەس.
راشگەیەندراوە كە تا ئێستا ٤٤٨ تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دوای وەرگرتنی چارەسەر چاكبوونەتەوە.