Sidar Can Eren
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
دێرسم- AA
لە پێناو برەودان بە بەرهەمهێنانی هەنگوینی ئەندامیی، حکوومەت هاوکاری هەنگەوانەکان دەکات.
جێرێن بەرفین یڵدز کە دانیشتووی شارۆچکەی ئۆڤاجک سەربە پارێزگای دێرسم-ە، یەکێکە لەو هەنگەوانانەی سوودمەند بووە لە پشتیوانییەکانی حکوومەت و توانیویەتی لە ماوەی سێ ساڵدا، کارەکەی لە ٤٠ شانەی هەنگەوە بۆ ٣٠٠ شانە گەورە بکات.
جێرێن بەرفین یڵدز هەنگەکانی لە کوێستان و گوڵزارەکانی شارۆچکەی ئۆڤاجک-دا بەڕەڵڵا دەکات و هەنگوینی ئەندامیی بەرهەم دەهێنێت.

ناوبراو بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەئێستادا نزیکەی ٣٠٠ شانەی هەنگم هەیە و ئامانجمە بە تێپەڕبوونی کات ژمارەیان زیاتر بکەم".
بەڕێوبەری خۆراک و ئاژەڵداری پارێزگای دێرسم، ئۆرهان کایا ئەوەی خستەڕوو کە گێڵگە و گوڵزارەکانی دێرسم شوێنێکی زۆر گونجاون بۆ بەخێوکردنی هەنگ و گوتی: "لە ئێستادا نزیکەی ٦٥ هەزار شانەی هەنگ لە تەواوی دێرسم و ٢٠ هەزار شانەی هەنگ لە شارۆچکەی ئۆڤاجک هەیە".

ئۆرهان کایا رایگەیاند کە لە چوارچێوەی پرۆژەی "هەنگەوانی گەنج" لە ماوەی سێ ساڵدا پاڵپشتی ٩١ گەنجیان کردووە بەپێدانی ٤٠ شانەی هەنگ و گوتی: "بە کۆی گشتی نزیکەی سێ هەزار و ٦٥٠ هەنگی شانەدارمان داوەتە بەرهەمهێنەکانمان و لەڕووی مادییەوە هاوکاری جیددی هەنگەوانەکانمان کردووە".