Zana Natık Kerem
28 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ ساز بکرێت.
لەمبارەیەوە ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد شەبەکی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە لێکتێگەیشتن لەنێوان فراکسیۆنەکاندا ھەیە، بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ پەسەند بکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، ماددە و بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١، بخرێتە دەنگدانەوە.