Zana Natık Kerem
28 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش رەتیکردەوە کە ھێزی شەڕەکەریان لە عێراق ھەبێت و رایگەیاند، ئەو دەنگۆیەی کە لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە نووسینگەی راگەیاندنی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو دەنگۆیەی کە باس لە گەیشتنی ھێزێکی شەڕکەری ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بۆ عێراق دەکات، دوورە لە راستییەوە و ھاتووە:
"سەرجەم ئەندامانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش کە لە عێراق بوونیان ھەیە، راوێژکارانی سەربازیین و لەژێر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق و حکوومەتی عێراق ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن".
پێشتر سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویانکردبوویەوە کە ھێزێکی شەڕکەری ئەمریکا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، گەیشتووەتە عێراق.