Zana Natık Kerem
28 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی مەترسیداری داعشی لە پارێزگاکانی کەرکووک و ئەنبار راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان لەبارەی بوونی تیرۆریستێکی شانە نووستووەکان کە زانیاری سەبارەت بە جوڵەی ھێزە ئەمنییەکان بۆ داعشەکان دەگوازێتەوە، ھێزەکانی ھۆبەی ھەواڵگریی سەربازیی فیرقەی حەوت و فەوجی دووی لیوای ٣٠ی پیادە ئەو تیرۆریستەیان لە شارەدێی رومانە باکووری قەزای قائم سەربە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرد.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە ھەروەھا لە گوندی عۆن سەربە ناحیەی زاب لە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، ھێزەکانی ھۆبەی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە فیرقەی ١٤ بە ھاوکاری لەگەڵ ھێزەکانی لیوای ١٥ی پیادە، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە کە لە بەناو فیرقەی کەواسر سەربە داعش، چەکداربوو.
لە راگەیەنراوەکەدا هەروەها ئەوە خراوەتەڕوو کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان و بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەشی ھەواڵگریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، ھێزەکانی ھۆبەی ھەواڵگریی سەربازیی فیرقەی یەک و فەوجی ھەواڵگریی تیرۆریستێکی مەترسیدارین ناسراو بە (لوتفی) لە قەزای روتبە سنووری کارگێڕی پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە و ھاتووە:
"تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، داواکراوبوون".