هه‌ولێر
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، عزه‌ت سابیر و شیرین حوسنی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانە سرووشتیه‌كان، دڵشاد شه‌عبان، باسیان له قه‌یرانی سووته‌مه‌نی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كرد له هه‌رێمی كوردستان عێراق.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری عزه‌ت سابیر رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به قه‌یرانی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونمان كرد له ئێستادا له هه‌ولێر كێشه‌ی كه‌می به‌نزینی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت. به‌ڵام له سلێمانی دهۆك كێشه‌كه روونتره. له شاری دهۆك 34%ی به‌شی خۆی بۆ ره‌وانه كراوه. سلیمانیش نیوه‌ی به‌شی خۆی به‌نزینی دراوه‌تێ به‌راورد به هه‌ولێر كه به‌شی ته‌واوی به‌نزینی بۆ ته‌رخانكراوه، ئه‌مه ناعه‌داله‌تییه پێویسته وه‌زاره‌تی سامانە سرووشتییه‌كان و حكوومه‌ت چاره‌سه‌ریی ئه‌م پرسه بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی "له به‌رژه‌وه‌ندی بانكی ناوه‌ندی عێراقیه نرخی دۆلار به‌رز ببێته‌وه، چونكه داهاتی نه‌وتی عێراق به دۆلاره كه ده‌یگۆڕنه‌وه دیناره هه‌وڵ ده‌درێت، زۆرترین دینار بكڕدرێت، حكوومه‌تی عێراق سێ پلانی هه‌بوو یه‌كێكیان سه‌دا 15ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌موو عێراق ببرێت وه‌ك پاشه‌كه‌وت به‌ڵام پێی نه‌كرا هه‌روه‌ها باج زیاتر بێت له‌سه‌ر شتومه‌ك كه دێته عێراق پێی نه‌كرا، سێیه‌مین له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه و به‌پێی ئه‌و دیراسه‌ی كردومانه ئه‌گه‌ر سه‌د دۆلار به 150 هه‌زاربێت. 20 ملیارد دۆلار له خه‌رجی كه‌م ده‌بێته‌وه، وا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین بۆ 150 هه‌زار به‌رزببێته‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، داوای له هاووڵاتییانی كوردستان كرد با پاره‌كانیان نیوه‌ی دۆلار بێ و نیوه‌ی تریشی دیناری عێراقی بێت.
گوتیشی "پێشنیار ده‌كه‌ین بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و بوودجه‌ی له‌به‌غداوه دێت كه‌به‌شی نیوه‌ی مووچه خۆران ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و داهاته‌ی تری هه‌رێم كه مووچه‌ی لێ ده‌درێت، با حكوومه‌ت مووچه‌ی هاووڵاتییان نیوه‌ی به دۆلار و نیوه‌ی به دینار بدات بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران زه‌ره‌ر مه‌ند نه‌بن".
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، شیرین حوسینی گوتی "ئه‌ركی حكوومه‌ته چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سووته‌مه‌نی بكات، ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی قبووڵ ناكه‌ین، كه جیاوازی له نێوان پارێزگاكاندا بكرێت بۆچی له هه‌ولێر كێشه‌ی كه‌می به‌نزین نییه به‌ڵام له دهۆك هه‌یه ده‌بێ حكووومه‌ت وه‌ڵامی هه‌بێت".
له‌لای خۆیه‌وه جێگری لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سرووشتییه‌كان، دڵشاد شه‌عبان گوتی "رۆژانه هه‌رێمی كوردستان 3 ملیۆن و 200 هه‌زار لیتر به‌نزین به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌یه بێگومان هه‌رێم رۆژانه پێویستی به شه‌ش ملیۆن لیتر هه‌یه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
گوتیشی "دهۆك هاوسنووری توركیا و سلێمانیش هاوسنووری ئێرانه دروستبوونی كێشه‌ی به‌نزین له هه‌ردوو پارێزگاكه په‌یوه‌ندی به ئێران و توركیاوه هه‌یه له‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك گرێ به‌ست كراوه ئه‌وان وه‌ك پێویست ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كردوه، به‌نزینی خراپیان هێناوه. ده‌بێ ئه‌و كۆمپانیانه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".
جێگری لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مان، دڵشاد شه‌عبان گوتیشی "په‌یامی دڵخۆشكه‌ر ئه‌وه‌یه دوێنی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان پێیان راگه‌یاندین، كه به‌رێگه‌ی كۆمپانیای پاوه‌ر فرانسی توركی كه كۆمپانیای گواستنه‌وه‌یه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌نزینی له ئیمارات كڕیوه. به‌نزینه‌كه ئه‌م هه‌ینییه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌ی به‌نزین نامێنێت".
شه‌عبان باسی له‌وه‌شكرد "ره‌نگه حكوومه‌تی هه‌رێم به نرخێكی گرانتر به‌نزینی كڕیبێت به‌ڵام نرخی به‌نزین بۆ هاووڵاتییان به 700 دینار بۆ یه‌ك لیتر ده‌فرۆشرێت، هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك گرانتر بیفرۆشێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".