Heman Hussein Yaseen
21 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2020
هه‌ولێر - AA
لە گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گوڵ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه هه‌زاران گوڵ ده‌قرتێنرێت و به‌هۆی ساغ نهكردهوهیان فڕێ ده‌درێن.
گوڵه‌كان لە كێڵگهیەکدا له‌سه‌ر رووبه‌ڕی ١٤ هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر چێندراون، ماوه‌ی دوو ساڵه وه‌به‌رهێنه‌رێك خه‌ریكی كێڵگهكهیهتی بۆ ئه‌وه‌ی گوڵه‌كان به نرخێكی كه‌م بخاته بازاڕه‌وه و هه‌ندێكیشی هەناردەی وڵاتان بكات، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڕیاری قهدهغەکردنی هاتوچۆ بووه هۆكاری له‌ناوبردنی زیاتر له ٥١٦ هه‌زار گوڵ له میانی مانگێكدا و زیاتر له نیو ملیۆن گوڵیش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونییان له‌سه‌ره.

كێڵگه‌كه ده‌كه‌وێته به‌شی باكووری شاری هه‌ولێر و به دیزاینێكی ستانداردی جیهانی دروستكراوه و جۆره‌ها گوڵ له گرین هاوسهكانی ئه‌و كێڵگه‌یه‌دا ده‌بیندرێت کە رۆژانه له‌لایه‌ن کرێکارە كینییه‌كان دهقرتێندرێن و فڕێ ده‌درێن.
خاوه‌ن كۆمپانیای كوردستان فڵاوه‌ر، سدقی ئیبراهیم بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''بۆ هاورده‌كردنی گوڵ ماندوبوونێكی زۆرمان ده‌بینی، به‌هۆی راگرتنی گوڵه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كان و مانه‌وه‌یان كه زۆرجار كاریگه‌ی له‌سه‌ر خودی گوڵه‌كه و كوالێتی ده‌كرد، بۆیه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌مان دانا كه بۆخۆمان گوڵ به‌رهه‌مبهێنین و ده‌ستمان كرد به دروستكردنی گرین هاوس به ستانداردێكی جیهانی و ماوه‌ی دوو ساڵه پڕۆژه‌كه‌مان كه‌وتووه‌ته كار''.

سدقی ئیبراهیم گوتیشی: ''له ده‌ستپێكی كاره‌كه‌ماندا، به‌رهه‌مهێنانی گوڵ حه‌ز بوو، دواتر مامه‌ڵه‌ی بازرگانیمان پێوه کرد، به‌ڵام له‌وه‌شیاندا ره‌چاوی نرخ و مامه‌ڵه‌مان كرد له ناوخۆی هه‌رێمدا، ئه‌و جۆره گوڵه ئه‌گه‌ر له وڵاتان هاورده بكرێت، هه‌ر دانه‌ی به ٤٠ سه‌نت ده‌گاته هه‌رێم، ئێمه بڕیارماندابوو كه ئه‌و گوڵانه‌ی خۆمان نه‌گاته ٢٥سهنت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له رۆژی خۆشه‌ویستیدا كه ده‌كه‌وێته ١٤ی شوبات، نرخی گوڵ له هه‌موو جیهان به‌رز ده‌بێته‌وه به‌هۆی زۆری خواسته‌وه، بڕیارماندابوو له‌و رۆژه‌ش گوڵه‌كانی ئێمه له ٤٠ سه‌نت تێپه‌ڕ نه‌كات، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی بەرگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، بووه هۆی له‌ناوچوونی گوڵه‌كان و ناچار به فڕێدانییان بووین''.

خاوه‌ن كۆمپانیای كوردستان فڵاوه‌ر، سدقی ئیبراهیم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رهه‌مهێنانی گوڵ كارێكی سه‌ركێشییه و به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره ئه‌م سه‌ركێشییه‌ی كردووه و گوڵی رۆزی به‌رهه‌مهێناوه و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دوو وڵاتیش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گوڵه‌كان بۆیان هه‌نارده بكات و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ''دەستپێکی پڕۆژه‌كه سەرکێشی بوو به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گوڵی رۆز، ھەر بەوەش دەستمان پێ‌کرد و یەکەم گرێبەستمان لەگەڵ دوبەی (ئیمارات) کرد و دواتریش لەگەڵ تورکیاش گرێبه‌ستمان كرد كه گەورەترین کۆمپانیا لە ئیستانبۆڵ هاتن و گرێبه‌سته‌كه‌مان ئه‌وه بوو کە له یه‌كه‌م هه‌نگاودا، مانگانە ٤٠٠ ھەزار گوڵ هه‌نارده بكه‌ین، دواتریش ژمارەکە زیاد بكات، به‌ڵام بابه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌بوونی پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه، كاره‌كانی ئێمه‌ی په‌كخست و نه‌مانتوانی گوڵه‌كان هه‌نارده بكه‌ین، ئه‌گه‌رنا گوڵه‌كانی ئێمه خواستێكی زۆری له‌سه‌ره، چونكه گوڵه‌كانی ئێمه له گوڵی هۆڵه‌ندا باشتره، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به كه‌شوهه‌واوە هه‌یه، ئێمه نه خۆری ده‌ستكرد و نه ئاوی خراپمان هه‌یه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆری گوڵه‌كان ده‌بێت''.

به‌هۆی رێوشوێنەکانی بەرگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی بڕیاری قهدهغەکردنی هاتوچۆ، ژماره‌یه‌كی زۆر گوڵ له‌ناوچوون و له‌مباره‌یه‌وه‌ش سدقی ئیبراهیم گوتی: ''من دوو ساڵە ئەو گوڵانە پەروەردە دەکەم و چاوەڕێی ئەو دوو مانگەی پێش ئێستا بووم کە خواستێکی زۆری لەسەر بێت، بەڵام بارودۆخەکە گۆڕا، بۆیه‌ش له میانی قهدهغەکردنی هاتوچۆ، رۆژانه هه‌شت تا ١٣هه‌زار گوڵ لێده‌كرێته‌وه و فڕێی ده‌ده‌ین و له میانی یه‌ك مانگدا، زیاتر له ٥١٦ هه‌زار گوڵمان فڕێداوه و گوڵه‌كان كۆ ده‌كه‌ینه‌وه و له‌ناو چاڵێكدا گڕیان تێبه‌ر ده‌ده‌ین''.

لێكردنه‌وه و فڕێدانی گوڵه‌كان، ئه‌گه‌رچی بۆخۆی خه‌مێكه، به‌ڵام سدقی ئیبراهم ده‌ڵێت: ''گوڵ دڵخۆشکەر و پێکەنینی دڵە، مرۆڤ چاوی به گوڵ بكه‌وێت خه‌می ده‌ڕه‌وێته‌وه، من خه‌م به فڕدانی گوڵه‌كان ده‌خۆم، به‌ڵام هه‌میشه له ناخه‌وه پێده‌كه‌نم، چونكه سروشتی گوڵ وایه، ئارامبه‌خشه''.
خاوه‌ن كۆمپانیای كوردستان فڵاوه‌ر، سدقی ئیبراهیم گوتیشی: ''ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت هاوكاریمان بكات، ده‌توانم له میانی دوو ساڵدا، گوڵ بۆ نیوه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نارده بكه‌م، سه‌ره‌ڕای ره‌خساندنی چه‌ندین هه‌لی كار بۆ گه‌نجان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌رچووی به‌شی كشتوكاڵن، بۆیه ئێستاش ئه‌گه‌رچی نیو ملیۆن گوڵ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌وه و خه‌رجییه‌كی زۆرمان له‌سه‌ره رۆژانه، به‌ڵام ده‌توانین جارێكی دیكه له كاره‌كه‌مان به‌رده‌وام''.

پڕۆژه‌كه جگه له گرین هاوس و به‌رهه‌مهێنانی گوڵ، چه‌ند حه‌وزێكی گه‌وره‌یشی تیادایه كه سوود له ئاوی بارانی زستان ده‌بنێت بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاویندا ئاوی حه‌وزه‌كه بۆ ئاودانی گوڵه‌كان بهكاربهێنرێنیت و یه‌كێك له حهوزهكانیشی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ماسی ئاماده‌كردووه، سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین داری به‌ر له كێڵگه‌كه‌دا.