Ali Kemal Akan
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "هه‌رچه‌نده كه‌سانێك هێشتا هه‌ست به‌و خه‌باته گه‌وره‌یه ناكه‌ن كه توركیا ده‌یكات، به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان رووداوه‌كان ده‌بینێت و خۆی له هیچ فیداكاریه‌ك نادزێته‌وه. توركیا جه‌نگێكی نوێی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، سوپاس بۆ خوا هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌چێت''.
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌رگیز ئه‌و راستییه له‌بیر ناكه‌ن كه ته‌نانه‌ت تاریكترین شه‌و سپێده‌یه‌كی هه‌یه، ده‌ركه‌وتووترین نموونه‌ی ئه‌و راستیه‌ش شه‌وی ١٥ی تهمووز روویدا.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان گوتی: "بۆ ئه‌وانه‌ی واده‌زانن ده‌توانن توركیا وه‌ك سووریا، عێراق و لیبیا لێبكه‌ن وه‌ڵاممان به‌وه دایه‌وه كه چووینه سەر لانهكانیانهوه و ئه‌و شاخانه‌ی متمانه‌یان پێیانبوو به‌سه‌رماندا رووخاندن".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: ''ئەوانەی مۆڵەتی گوتار و کردارێکی بچووکیش نادەن بە قازانجی تورکیا، لە شەقام و کوچەی وڵاتەکانیاندا رێگە بە هەڵواسینی هێماکانی پەکەکە دەدەن کە خۆشیان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دانیان پێدا ناوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئاسانکاریەکیان کردووە".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له‌وه‌ته‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ده‌ستیپێكردووه له وڵاتانی ده‌ره‌وه چالاكی دژبه تورکیا رێكده‌خرێت و گوتی: ''به تایبه‌تیش له ئه‌ورووپا نزیكه‌ی ٧٠٠ چالاكی له دژی وڵاته‌كه‌مان له لایه‌ن ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه ئه‌نجامدراوه. زۆربه‌یان له ناتۆدا له‌گه‌ڵمانن، زۆربه‌ی ئه‌وانه له‌ئێستادا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كه دانوستانكارین موخاتهبمانن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و چالاكییانه له وڵاتانی ئه‌وانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت به پارێزگاری پۆلیسی ئه‌وان''.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌و ناوچه‌یه كرد كه له باكووری سووریا له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی كۆنترۆڵیان كردووه و گوتی: ''له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا له مه‌ودای چوار هه‌زار و ٢١٩ كیلۆمهترچوارگۆشهدا، ٥٥٨ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونمان پاككردووه‌ته‌وه و زیاتر له ٩٠٠ تیرۆریستمان له چالاكی خستووه''.
گوتیشی: ''ئەمانە لە پاڵ غەدرلێکراوان و مەزڵومەکان نین، هەرگیز نیازیان نییە کە هەنگاوێکی لەو چەشنە بنێن. ئەمانە تەنها دەزانن کە بکوژن، تەنها دەزانن چەک بفرۆشن. هەرکاتێک باسی نەوت-ت کرد راستەوخۆ دەکەونە خۆیان، بەرەو نەوتەکە دەڕۆن، لەمەدا هیچ لە دوورەوە ناوەستن. چونکە نەوت بۆ ئەمانە هەر دڵۆپێکی لەبری خوێنی هەزاران مرۆڤە لە پێکهاتەیەکی لەو چەشنەدان''.
ئەردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌توندی به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه بكرێته سه‌ریان و گوتی: ''بەتوندترین شێوە وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک دەدەینەوە کە لە دەرەوەی ناوچەی ئارام-ەوە دەکرێتە سەرمان و ئەگەر پێویست بکات مەودای ناوچەی ئاراممان بەرفراوان دەکەین''.
گوتیشی : "ئەگەر بینیمان کە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی نەکراونەتە دەرەوەی مەودای ٣٠ کیلۆمەترییەکە یان لەهەرکوێیەکەوە هێرشەکان بەردەوام بوون، مافی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەمان هەیەو بەردەوامە".
هه‌روه‌ها گوتیشی: ''ئەم جۆرە بەرەنگاریانە زنجیرەیەکی درێژن. هەندێک جار دەپرسن کە ئەو تیرۆریستانەی لە دەرەوەی ٣٠ کیلۆمەترەکەوەن چیان بەسەر دێت؟ چی بەسەر ئەوانی تردا هاتبێت، ئەمانیش هەمان شتیان بەسەردا دێت. هەتا دوا تیرۆریست بەتەواوی پاک دەکرێنەوە. ئەگەر پێویست بکات لەسەر مێز هەڵمەتێک دەکەین بۆ گۆڕینی یاریەکە و بەردەوام دەبین لە پێشڕەویەکانمان بەئاراستەی ئامانجەکانمان''.
سەبارهت به ناوهێنانی سوپای نیشتمانیی سووریا به تیرۆریست، ئەردۆغان گوتی: ''(سوپای نیشتمانیی سووریا) بەوان دەڵێن تیرۆریست؛ کێ ئەمریکا. ئەمانە خاوەنی راستەقینەی ئەم خاکەن، پارێزگاری لە خاکی خۆیان دەکەن. چۆن بەمانە دەڵێیت تیرۆریست".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند ''لێره‌وه جارێكی دیكه بانگ له‌و وڵاتانه ده‌كه‌م كه پشتیوانی له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌ورووپا: هه‌ڵه ده‌كه‌ن. ئه‌وه بزانن ئه‌مڕۆ ئه‌و ماره‌ی تیرۆر كه به ده‌ستی خۆتان به‌خێوی ده‌كه‌ن له كۆتاییدا ده‌گه‌ڕێته‌وه و به ئێوه‌شه‌وه ده‌دات. ئێستاش ده‌زانین كه خۆت ده‌دزیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه وه‌رنه‌گریته‌وه كه هاووڵاتی خۆتن. له داعشدا تیرۆریستانتان هه‌یه. ده‌ڵێین 'ده‌ی وه‌ریانگرن' راده‌كه‌ن و وه‌ریان ناگرنه‌وه. ئێوه ئه‌و تیرۆریستانهتان پێگه‌یاند بۆچی وه‌ریان ناگرنه‌وه؟ ناتوانن وه‌ریان بگرنه‌وه، بۆچی؟ چونكه ئه‌وه كه‌مێك بابه‌تی كاراكته‌ره''.
سەبارهت به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی دوێنێ له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ند كرا، ئه‌ردۆغان گوتی: ''وڵاتێك كه مێژووی پڕه له جینۆساید، كۆیلایه‌تی و داگیركردن نه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه قسه به توركیا بلێ، نه مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه وانه‌ی توركیا دابدات''.
گوتیشی: ''پرۆژه یاسایه‌كی دیكه كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند كراوه به بیانووی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی پڕوپووچ، داخوازی سه‌پاندنی سزایه له‌سه‌ر خۆم، خانه‌واده و وه‌زیره‌كانم. به‌توندی ئه‌و پرۆژه یاسایه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه پشتی به‌و بانگه‌شانه به‌ستووه كه فه‌تۆ ساڵانێكه له بازاڕه‌كاندا ده‌یگێڕێت و هیچ به‌هایه‌كی نییه. ئایا ئه‌مریكا هێنده بچووك بووه‌ته‌وه به هێنده‌ی فه‌تۆ؟''.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدان و ئه‌نجام نه‌دانی سه‌ردانه‌كەی ١٣ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ ئه‌مریكا، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''هێشتا بڕیارم نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وه نیشانه‌ی پرسیاره''.