İrem Demir
10 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2026
ئه‌مینە ئەردۆغان، هاوسەری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سەرکۆماری توركیا، لە کۆشکی دۆڵمەباهچە له ئیستانبول پێشوازی لە شاژنی بەلجیکا ماتیڵد کرد.
لەبەردەم دەروازەی هۆڵی موئایەدە لە کۆشکی دۆڵمەباهچە، ئه‌مینە ئەردۆغان پێشوازی لە شاژنی بەلجیکا ماتیڵد کرد کە لە چوارچێوەی "ئەرکی ئابووریی"دا سەردانی تورکیای کردووه.
ئه‌مینە ئەردۆغان و شاژن ماتیڵد یه‌كتریان له ئامێز گرت و گفتوگۆیان کرد، پاشان وێنەی یادگاریان گرت و چوونە هۆڵی مەدهال.
دواتر ئه‌مینە ئەردۆغان وشاژن ماتیڵد سەردانی پێشانگای سەدەیان کرد کە لەلایەن پەیمانگای پێگەیاندن ڕێکخراوه، بەرهەمەکانی پێشانگاکەیان بەسەرکردەوە کە ئامانجی نیشاندانی دەوڵەمەندی هونەری نەریتیی میراتی کلتووریی تورکیایه.
هاوكات ئه‌مینە ئەردۆغان گوڵیهخهیهكی بە دیاری پێشکەش بە شاژنی بەلجیکا ماتیڵد کرد، كه لەلایەن مامۆستایانی پەیمانگاكهوه دروست کرابوو.
سه‌باره‌ت به سەردانەکە، ئه‌مینە ئەردۆغان لە هەژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاند: "خۆشحاڵم بە دیداری شاژنی بەلجیکا ماتیڵد لە ئیستانبوڵ. هیوادارم ئەم دیدارە بەنرخە یەکێتیی دڵ لە نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر بکات".