Yusuf Aydın Deniz
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
ئیستانبوڵ-AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له میانی پانێڵی "دوای ساڵێك له ریفراندۆم سیستمی حكوومه‌تی سه‌ركۆماریی" كه له بینای راگرایه‌تیی له سوڵتان ئه‌حمه‌د له زانكۆی مه‌ڕمه‌ڕه سازكرابوو، گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
بینالی یڵدرم له‌باره‌ی سیستمی حكوومه‌تی سهركۆمارییهوه گوتی: "ئێمه ئه‌گه‌ر بۆ نایاب بگه‌ڕاینایه، باشهكهمان نه‌ده‌دۆزییه‌وه. نایاب دوژمنی باشه. پێمانوایه كه باشهكهمان دۆزیوه‌ته‌وه و به‌سمانه. ئه‌مه‌مان هێنا. ئه‌گه‌ر له داهاتوودا كه‌موكوڕیی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی كه دێن، ئه‌و كاره‌ی كه پێویسته له‌وباره‌یه‌وه ئهنجامیدهدن. ئێمه هه‌نگاوێكمان ناوه. خووی ٩٤ ساڵه، ئه‌و خووی حوكمدارییهی كه گه‌ل به‌ده‌ستییه‌وه به هۆی كوده‌تاكان، داردهستییهكان و دهستوهردانهكانهوه بێزارببوو، ئه‌و زیهنییه‌تی حوكمڕانییه ده‌گۆڕین".
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامهوانانیشدا رایگه‌یاند "ئامۆژگاریی ئێمه بۆ یۆنان ئه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی باشی دراوسێیهتییدا، خۆیان به‌دوور بگرن له هه‌ڵنان و ئیستیفزاز كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان. به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ مافی دراوسێیهتییدا هه‌نگاو بنێت".