Ekip,Rewa Mahmood Hasan
18 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌ی ئه‌و تیرۆریستانەی په‌كه‌كه كه خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كردووه، جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه ئارا كه ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی له‌ناو رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كهجهكهدان بێ به‌زه‌ییانه به‌كارهێنراون بۆ مه‌به‌ستی سێكسیی و رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه و منداڵان له ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌دا شه‌ڕیان پێده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، رووداوه‌كانی به‌كارهێنانی ژن و منداڵ له‌ناو رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌دا بۆ مه‌به‌ستی سێكسی و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ریان رووی ره‌شی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه ده‌رده‌خات كه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ركه‌وتووی هێزه ئه‌منییه‌كان گورزی قورسی به‌ركه‌وتووه و زۆر له ئه‌ندامانی له‌ده‌ستداوه كه به‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌شی له‌نێودابووه.
ئه‌و كاره بێ به‌زه‌ییانه‌ی په‌كه‌كه له وته‌ی ئه‌و چه‌كداراندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه كه خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.
چه‌كدارێكی ئافره‌تی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه به‌ناوی ئ.ئا. باسی له‌وه كرد كه له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ری دووگیان بووه و دوای له دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی له لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، خۆیشی دوای ئه‌و رووداوه هه‌ڵاتووه و خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.
م.ل.گ-ی تیرۆریستی په‌كه‌كه له ٢٠١٧دا خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردۆته‌وه و ئه‌وكاته‌ی ١٦ ساڵ ده‌بێت له كه‌مپی زاپ ماوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات له ئه‌شكه‌وتێكدا ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر و ئه‌گه‌ر سکاڵایشی بكردایه ئه‌وا به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن، درۆكردن و درۆههڵبهستنهوه تۆمه‌تبار دهكراو ده‌نێردرایه به‌ندینخانه‌ی رێكخراوه‌كه. ناوبراو باس له‌وه ده‌كات كه خۆی ئاگاداری حاڵه‌تی تر هه‌یه.
گ.ج تیرۆریستێكی تره کە له ١٢ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردۆته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تیرۆریستێكی تر، ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر منداڵێكی كچ و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیشی رانه‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه.
تیرۆریستێكی تر به‌ناوی ف.ت كه ٢٠١١ خۆی رادهستكردۆتهوه و له ٢٠٠٣وە تا ٢٠١٠ چالاكی نواندووه. باس له‌وه ده‌كات چه‌ندین جار شایه‌تحاڵی ئه‌وه بووه كه كوڕ و كوڕ یه‌كتریان بۆ سێكس به‌كارهێناوه.
كوڕه تیرۆریستێك کە له دیاربه‌كر ده‌ستگیركراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و به‌زۆر به‌شداری كردووه له رێكخراوه‌كه و دانی ناوه به‌وه‌دا كه له كه‌مپ چه‌ندین جار ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر خۆی و منداڵانی تر.
ده‌ركه‌وتووه رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه هێزێكی له منداڵانی ته‌مه‌ن نۆ بۆ 14 ساڵ پێكهێناوه و هه‌ندێك له كچه‌كان به‌كارهێنراون و له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا هه‌ندێكیان هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه. ده‌ستدرێژیی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر هه‌ندێك له‌و كچانه و ئه‌وانه‌یان كه دووگیان بوون، ره‌وانه‌ی نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌كه كراون و سه‌رباریی مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانیان، كۆرپه‌له‌كانیان له‌باربراوه. هه‌ندێك له‌و منداڵانه به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌ختییانه‌یان نه‌گرتووه و په‌نایان بۆ خۆكوشتن بردووه.
- ئه‌و كچانه‌ی كه ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بن، ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ریان و بهكاردههینرێن
تیرۆریسته‌كه‌ی په‌كه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه كچه‌كان به‌شێوازێكی زیره‌كانه ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كرێن و دواتر له‌ڕووی سێکسییەوه به‌كارده‌هێنرێن. تیرۆریسته‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه به‌تایبه‌ت مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كرێتە خواردن و خواردنه‌وه‌كانی كچانی ته‌مه‌ن 13-14 ساڵ و ئالووده‌یان ده‌كه‌ن، پاشان ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كرێته سه‌ریان و به‌كاریان ده‌هێنن.
ئه‌و تیرۆریسته باسی له‌وه‌كردووه كه كچان له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌كی سێكسی ده‌بنه‌وه و لاوازیی كچه‌كان قۆزراوه‌ته‌وه بۆ ده‌ستدرێژی و ئالووده‌كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه و به‌كوشتن ده‌یانترسێنن كه هه‌ڵنه‌یه‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له منداڵه‌كان مردن له‌به‌رچاوده‌گرن و هه‌ڵدێن و كاتێك ده‌ستگیرده‌كرێن ده‌كوژرێن.