Ekip,Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له به‌یاننامه‌ی لووتكه‌ی نائاسایی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی‌دا كه له ئیستانبوڵ به‌رده‌وامه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت بانگه‌واز له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت، قودس وه‌ك پایته‌ختی داگیركراوی فه‌ڵه‌ستین بناسێنێت.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه باڵاكانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، پێشنیازی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه له وتاره‌كه‌یدا گوتی: "بانگه‌واز بكرێت له جیهان كه قودس وه‌ك پایته‌ختی داگیركراوی فه‌ڵه‌ستین بناسێنرێت" له به‌یاننامه‌ی لوتكه‌كه‌دا ره‌نگده‌داته‌وه.
وڵاتانی ئیسلامی له كۆتایی لووتكه‌كه‌دا، بڕیاره‌كانیان له‌باره‌ی قودسی رۆژهه‌ڵاته‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و بانگه‌واز له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، تا به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان بداته‌وه.