Fahrettin Gök,Yunus Hocaoğlu
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌رزه‌ڕۆم، فڕۆكه‌یه‌ك كه ئاماده‌كاری بۆ فڕین ده‌كرد به هۆی کەوتنەوەی ئاگر له بزووێنهرهكهیدا، گه‌شتیارانی ناوی گوازرانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، فڕۆكه‌كه ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر 20:30، ئاماده‌كاری بۆ فڕین كردووه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌رزه‌ڕۆمه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سابیحه گۆكچه، به‌ڵام له به‌شی راستی بزووێنهرهكهیدا ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه هه‌ستی به دۆخه‌كه كردووه بزووێنهرهكانی وه‌ستاندووه و، كارمه‌ندانیش گهستیارانی ناو فرۆكه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه.
دواتر تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد.