Mohammed Baqi Hussein
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
له‌رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سەر پردی یاڤوز سوڵتان سه‌لیم كه تازه كراوه‌ته‌وه، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆلو كه‌وتوون، بارهه‌ڵگرێك له به‌شی ئاسیاوه بۆ به‌شی ئه‌ورووپا ده‌ڕۆیشت له‌سه‌ر پرده‌كه وه‌ستاوه. شۆفێری بارهەڵگرەکە كه كوڕێكی خۆی له‌گه‌ڵدابووه، به‌مه‌به‌ستی وێنه‌گرتن دابه‌زیون.
له‌وكاته‌دا بارهه‌ڵگرێكی دیكه خۆی به بارهه‌ڵگره وهستاوهكهدا کێشاوە، بەهۆی پێکدادانەکەوە باوك و كوڕه‌كه ده‌كه‌ونه نێوان بارهه‌ڵگره‌كه‌ی خۆیان و به‌ربه‌ستی پرده‌كه‌وه.
له‌ئه‌نجامدا باوكه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و كوڕه‌كه‌ی برینداربوو.
تیمه‌كانی ته‌ندروستی ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كه‌یان گه‌یانده نه‌خۆشخانه.
پۆلیسی ئیستانبوڵیش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی هاتووچۆ، رێوشوێنیان له‌سەر پرده‌كه گرته‌به‌ر.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه قه‌ره‌باڵغی لەسەر پردەکە درووستبوو.