Halil Demir
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
١٠ تۆمەتباری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە ھاووڵاتیی بیانین لە ئیستانبوڵ دەستگیر کران.
تیمەکانی دژەتیرۆری ئاسایش ھەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەوانە لە ئیستانبوڵ دەست پێ کرد کە چالاکی بۆ داعش ئەنجام دەدەن و لە ھەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی.
تیمەکان لە میانی ھەڵمەتەکەدا کە ھەڵیان کوتایە سەر ١٣ ناونیشان لە حەوت ناوچەی شارەکە، ١٠ ئەندامی داعشیان دەستگیر کرد.
دوای پشکینی ناونیشانەکان ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و ئامێری دیجیتاڵی دۆزرانەوە.
راییکردنی کارەکانی تۆمەتباران کە ھاووڵاتیی بیانین لە ئاسایش بەردەوامە.