Sangar Hamad Azeez
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2017
ئاستانا -AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندییەکی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ گرێدا، لە میانی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا رێککەوتن کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆڕک، کۆببنەوە".
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆماری وڵاتەکە رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ گرێدا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە هەردوولا جەختیان لەسەر پەیوەندییە هاوبەشە ستراتیژییەکان کردەوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە بەیەکەوە کاربکەن بۆ سەقامگیری و پاراستنی ناوچەکە ".
هەروەها هەردوو سەرۆک رێککەوتن کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆڕک، کۆببنەوە".