Sangar Hamad Azeez
08 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سویڵو: "بە داخەوە ئەمڕۆ لە باکووری عێراق ژمارەیەک کەمپی پەکەکە هەن، دەزانین کە ئەندامە ناپاکەکانی فەتۆ وانەی تێدا دەڵێنەوە".
لهمیانی بهشداریكردنی له كۆنفرانسێكدا له زانكۆی تهكنیكی کارادێنیز، سۆیڵو وتارێكی پێشكهش كرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لە چەند نمونەیەک کرد کە لە میانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رووبەڕووی بوونەتەوە و گوتی: "ئەو هەواڵانەی کە لە هەواڵگرییەوە پێمان دەگات. ئەو رووداوانەی کە هەموو رۆژ رووبەڕوویان دەبینەوە.. هەڵبەتە ئەگەر بێتو بەریان لێ نەگرین ئەوا دووچاری نەهامەتی زۆر دەبین بە هۆی ئەو جوگرافیا سەختەی تێیکەوتووین. ئەو ناپاکان بیر لە کاری قێزەونی ئاوا دەکەنەوە لە بارهەڵگری هێلکە چەک، بۆمب دەگوازنەوە. ئاوا بە پیسی بیر دەکەنەوە. تەنیا بۆ تێکدانی خۆشگوزەرانی وڵاتەکە ئەوەی بە مێشکی مرۆڤەکان دانایە ئەنجامی دەدەن. جا داعش بێت یا پەکەکە. بە داخەوە ئەمڕۆ لە باکووری عێراق ژمارەیەک کەمپی پەکەکە هەن، دەزانین کە ئەندامە ناپاکەکانی فەتۆ وانەی تێدا دەڵێنەوە. هەڕەشەکان لە هەر قەبارەیەک بن با ببن. ئەو نموونەیەشم بۆیە گوت تاوەک بزانن کە تورکیا لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، دووچاری رووداوی چۆن چۆنی دەبێتەوە".