AA
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شارۆچکەی ئومەرلی سەربە ماردین، سێ تیرۆریست کە بەڕێوەبەری تیمی تایبەتی ماردین، توفان کانسوڤا-یان شەهید کردبوو لە چالاکی خران.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هاتووە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی ناوخۆدا لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە لە گوندەواری شارۆچکەی ئومەرلی سەربە پارێزگای ماردین، سێ تیرۆریستیان لە چالاکی خستووە.
دەرکەوت کە ئەو تیرۆریستانە ئەنجامدەری ئەو پەلامارەبوون کە بە هۆیەوە توفان کانسوڤا-ی شەهید بوو، هاوکات گوندپارێزیکێش برینداربوو.
لە لایەکی ترەوە وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی ''برای بەڕێزم توفان، تۆڵەی خوێنەکەت کرایەوە. لاشەی هەرسێکیان هاتەوە. جێگەت بەهەشت بێت''.