Melike Gallenkuş,
04 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2019
ئیستانبوڵ- AA
دوای ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووریی توركیا بڕیاریدا "مافی ئازادیی راده‌ربڕین"ی په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نقه‌ره‌ی هه‌ده‌په، سری سوره‌ییا ئۆنده‌ر، "پێشێلكراوه"، ٢٦ه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ كه پێشتر به تاوانی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی"، ناوبراوی به زیندانییكردن مه‌حكوم كردبوو، بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ركرد.
دوای ئه‌وه‌ی كه سری سوره‌ییا ئۆنده‌ر له‌لایه‌ن ٢٦ه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ به تاوانی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانییكردن مه‌حكومكرا و سزاكه‌شی په‌سه‌ندكرا، ئۆنده‌ر داواكارییه‌كی كه‌سیی ئاڕاسته‌ی دادگای ده‌ستووریی توركیا كرد.
دوێنێ ده‌سته‌ی دادگای ده‌ستووریی تاوتوێی داواكارییه‌كه‌ی كرد و بڕیاریدا مافی ئازادیی راده‌ربڕینی ئۆنده‌ر پێشێلكراوه. نموونه‌یه‌كی بڕیاره‌كه به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی پێشێلكارییهكه و دووباره دادگاییكردنه‌وه‌ی، ره‌وانه‌ی دادگای خۆجێیی كرایه‌وه.
له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری دادگای ده‌ستوورییدا، دادگا دووباره تاوتوێی دۆسیه‌كه‌ی ئۆنده‌ری كرده‌وه و بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ركرد.
له بڕیاره‌كه‌ی دادگادا ئاماژه به‌وه‌كراوه بڕیاری دادگای ده‌ستووریی له ٣ی تشرینی یه‌كه‌مدا "به‌وه‌ی كه ئازادیی راده‌ربڕین پێشێلكراوه مایه‌ی په‌سه‌ندكردنه، فه‌رمان به‌وه‌كراوه ئازادیی راده‌ربڕین كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی ٢٦ی ده‌ستووردا گره‌نتیی كراوه، پێشێلكراوه، نموونه‌یه‌كی بڕیاره‌كه به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئه‌نجامه‌كانی پێشێلكارییهكه و دووباره دادگاییكردنهوه، ره‌وانه‌ی ٢٦ه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ بكرێت".
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دادگاكه به له‌به‌رچاوگرتنی بڕیاری دادگای ده‌ستووریی سه‌باره‌ت به تۆمه‌تبار، سری سوره‌ییا ئۆنده‌ر و به‌مه‌به‌ستی رێگه‌دان به دووباره دادگاییكردنه‌وه‌ی، فه‌رمانیكردووه دۆسیه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نوێ، دابڕێژرێته‌وه.
په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په، سری سوره‌ییا ئۆنده‌ر به تاوانی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" سزای زیندانیی به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له‌پاش ئه‌وه‌ش كه سزاكه‌ی یهكلاییبووهوه، له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨‌دا خۆی راده‌ستی گرتووخانه‌ی كاندرا كردبوو.