Muhammed Enes Can,Murat Kaya
16 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
په‌یامنێری رۆژنامه‌ی Die Weltی ئه‌ڵمانی، ده‌نیز یوجه‌ل، كه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی نێوان ئه‌ڵمانیا و توركیا، ئازادكرا.
32ـه‌مین دادگای قورسی ئیستانبوڵ، ئه‌و سكاڵانامهیهی وەرگرت كه له‌باره‌ی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی Die Weltی ئه‌ڵمانی، ده‌نیز یوجه‌ل ئاماده‌كرابوو و، بڕیاری ئازادكردنی ده‌ركرد.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیستانبوڵ، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ته‌واوكرد كه له‌باره‌ی ده‌نیز یوجه‌ل به‌تۆمه‌تی "پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" به‌ڕێوه‌ی ده‌برد.
له‌و سكاڵانامهیهی له كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌كرابوو داواكرا ده‌نیز یوجه‌ل به‌تۆمه‌تی "پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" و "هاندانی خه‌ڵك بۆ رق و كینە و دوژمنایه‌تی" سزای زیندانی له چوار ساڵه‌وه تا 18 ساڵ بدرێت.
32ـه‌مین دادگای قورسی ئیستانبوڵ، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ده‌نیز یوجه‌ل ته‌واوكرد و بڕیاری ئازادكردنی ده‌ركرد.
ده‌نیز یوجه‌ل به‌تۆمه‌تی "پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" له 27ی شوباتی 2017 ده‌ستبه‌سه‌ركرا و، له گرتووخانه‌ی سیلیڤری زیندانی كرا.